دوو بازرگانى مەترسیدارى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەراتى گشتیى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى باندێکى بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا دەکات و زیاتر لە سێ کیلۆ ماددەى هۆشبەریان لەدەستیان گیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى ئایار/2023) بەڕێوەبەراتى گشتیى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لە چالاکیەکدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان توانیان باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا باس لەوە دەکات، کە باندەکە لە دوو بازرگان پێکهاتبوو، "لەم چالاکیەدا توانرا بڕی 3، (سێ کیلۆ نیو) لە ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ھیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت و تاوانباران روبەرووی یاسا کرانەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین