بێگەرد تاڵەبانى: هەندێ کەس بەرژەوەندییان لە تێکچوونى پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتیی دایە کوردستانی

نوچەنێت:

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ یەکێتى بۆ گەڕانەوەى تیمى حکومى بۆ ناو کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار دەدات و دەشڵێت، ئەگەرچى کۆبوونەوەکانیان بایکۆتکردبوو، بەڵام کارەکانی خۆیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى ئایار/2023) بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوکات ئەندامى سەرکردایەتیى یەکێـتییە بە کوردستان 24 ى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و تیمی وەزاری یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەدرێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوە بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ تیمى حکومى یەکێتى دەڵێت، بەرچاوڕوونی پێویست دەدات بۆ ئەو هەنگاوانەی کە پێویستن لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بیانگرینەبەر.

بێگەرد تاڵەبانى، سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ کاتێک نە لە هەڵبژاردن دەترسێت و نە کۆسپ بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات، وە بەشێکی زۆری جیاوازەکانی نێوان هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی چارەسەر کراون و لەیەکگەیشتنی هاوبەش هەیە. چەند خاڵێکی کەم لەنێوان هەردوولادا ماوە.

ئەو وەزیرى حکومەتى هەرێم سەبارەت بە ئاسایبوونەوەى پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى ڕایگەیاند، لەوانەیە پارتى و یەکێتى دیدگاى جیاوازیان بۆ حکومڕانى هەبێ، بەڵان ئەوجیاوازییانە بگاتە ئاستى دوژمنایەتی یەکدی، چونکە کاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر پێگەی نەتەوەکەمان دروست دەکات.

هەروەک دووپاتى دەکاتەوە، تێکچوونی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی کاریگەریى راستەوخۆی لەسەر ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە، لەوانەشە هەندێک کەس هەبن بەرژەوەندییان لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دابێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین