تۆمەتبارێک دەستگیرکرا نیو ملیۆن و دۆلار و (4) کیلۆ زێڕى لە هاووڵاتییان وەرگرتووە کوردستانی

نوچەنێت:

تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیرکرا، بە فێل (58) دەفتەر دۆلار هاووڵاتیان و (4) کیلۆ ئاڵتوونى لە کەسێک وەرگرتووە.

ئەمڕۆ شەممە (13/ئایار/2023) پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، "كە بەفێڵ بڕی (58) دەفتەر و (6500) دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندبوو."

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، کەسێکى دیکەش "سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردووە بەوەی 4 كیلۆ ئاڵتونی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە 32 دەفتەر و 6500 دۆلار بەڵام دوای حەواڵەكردنی پارەكە بۆی كەسەكە هەڵاتووە."

دواى لێکۆڵێنەوە و بە دواداچوونەکانى پۆلیسى سلێمانى و وەرگرتنى ڕەزامەندى دادوەر، توانراوە کەسى تۆمەتبار بدۆزرێتەوە، هاوکات "لە دۆسیەیەكی تردا بڕی 20 دەفتەر دۆلارو لە دۆسیەیەكی تریشدا بڕی 6 دەفتەر دۆلار كە لەڕێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ‌ سەندون و لە سێ‌ دۆسیەی فێڵكردن داواكراوە .

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبار (ب،ع،ع لەدایكبووی 1996) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین