توركيا خانووێك لە شەنگال بۆردوومان دەكات کوردستانی

نوچەنێت

فڕۆكە جەنگييەكانى توركيا لە ناحەيەى سنوونێ خانوێكيان كردۆتە ئامانج، بەگوێرەى لێدوانى بەڕێوبەرى ئەو ناحييە قوربانى لێكەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئايار/2023) خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنوونێ بە رووداوی راگەیاند، "کاتژمێر 08:30:ـی بەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی تورکیا خانوویەکیان لە گوندی چووموو ناسراو بە خەڵەف بۆردوومان کرد"، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئەو بەرپرسە، کوژراو و بریندار هەن.

سەبارەت بە ژمارەى قوربانييەكانيش  خودێدا چوکێ گوتى، “ئەمبیوڵانس بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون، بەڵام هێشتا زیانە گیانییەکان بەتەواوی نەزانراون."

لە بەشێكى ترى قسەكانى بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنوونێ گوتی، ئەو خانووە لە ناوەڕاستی گوندەکەوە دوور بووە و، کە گوندەکە دەکەوێتە نزیک چیای بارای لە نزیک سنووری سووریا.

سەبارەت بە ژمارەى زيانە گيانييەكانى ئەو بۆردوومانە تا ئێستا ميدياى فەرمى توركيا و هێزە چەكدارەكانيش لە ناوچانە زانيارييان بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵام بەگوێرەى زانيارييەكانى رووداو بڵاوى كردۆتەوە، ئەو خانووە هێزێکى چەکداریى یەکینەکانى بەرخودانى ژنانى شنگالی تێدابووە؛ "باس لە کوژرانی سێ شەڕڤان دەکرێت".

پێشتريش چەندين جار بە پاساوى هەبوونى چەكدارانى پارتى كرێكاران ئەو ناوچانەى بۆردوومان كردووە، زيانى گيانى و مادى خەڵكى سيڤيلى لێ كەوتۆتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین