میرى قەتەڕ سەردانی عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە مانگی داهاتوو تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەڕ سەردانی عێراق بكات و ئەمەیش یەكەم سەردانی ئەو دەبێت بۆ عێراق، ئامانجی سەردانەكەیشی ئابووری و ئەمنی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، بڕیارە مانگی داهاتوو "حوزەیران" شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەڕ سەردانی عێراق بكات و سەرچاوەكە سەردانەكە بە "گرنگ" وەسف دەدات و ئاشكرای دەكات لە بەغدا تاوتوێی  چەند دۆسیەكی ئابووری و ئەمنی دەكات و لەگەڵ سیێ‌ سەرۆكایەتییەكە كۆدەبێتەوە.

جگە لەم زانیارییە سەرەتاییانە عێراق و قەتەڕ بە فەرمی زانیارییان لەسەر سەردانەكە بڵاونەكردووەتەوە. قەتەڕ بە وڵاتێكی كاریگەری كەنداو دادەنرێت و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ بوو لەلایەن میسڕ و سعوودیە و بەحرێن و ئیمارات ئابڵوقەی خرابووە سەر و لەلایەن ئەو وڵاتانە بە پاڵپشتی تیرۆر تۆمەتبار كرا بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین