ئاسایشى سلێمانى سێ داواکراو بە تۆمەتى کوشتنى (6) کەس دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایشى سلێمانى، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بازگەی بانیمەقان  سێ داواکراویان دەستگیرکردووە، کە بە ڕەگەز عەرەبەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئایار/2023) بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایشى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، "سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە (6) کەسیان کوشتووە."

ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى سلێمانى دەڵێت، "لە بازگەی (بانیمەقان) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون."

ئەو سێ کەسە بە پێى ماددەى (406) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە ناوکانی: (م ، ع ، ح) لەدایکبووی (1962) دانیشتوی ناصریە ( م ، ح ، م) لەدایکبووی (1994) دانیشتوی بەصرە، (أ ، و ، ک) لەدایکبووی (2000) دانیشتوی ناصریە، تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی (6) کەسیان کوشتووە و هەڵهاتوون، دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان 

ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا هەر سێ داواکراوەکە بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، بە ماددەکانی (٢٨٩،٢٩٨) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین