ئەنجوومەنى وەزیران لابردنى زێدەڕۆییەکان و چەکى بێ مۆڵەت تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى لابردنى زێدەڕۆییەکان و ئۆتۆمبێل تۆمارنەکراو و چەکى بێ مۆڵەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى حوزەیران/2023) ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، تەوەرەی یەکەمى کۆبوونەوەکە، "تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023 - 2025، بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان."

لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران، "داڕشتنی کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییی نوێی وەزارەتی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان" دەخرێتە ڕوو.

بە گوێرەى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم، تەوەرەی سێیەم تایبەت دەبێت "بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەکراو و چەکی بێمۆڵەت."

تەوەرى کۆتایی کۆبوونەکەت، "بابەتی دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان دەخرێتە ڕوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین