لە سلێمانی کەسێک بە هۆکارێکى نادیار دەکوژرێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەسێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارى سلێمانى بە مردووى لە ماڵەکەى خۆیدا دۆزرایەوە. کەسێکى نزیکى قوربانییەکە دەڵێت، بە دەمانچە کوژراوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى حوزەیران/2023) هاووڵاتییەک بەناوى (سەمەد عارف) تەمەن (41) ساڵ لە گەڕەکى سەرچناری شاری سلێمانی بە هۆکارێکی نادیار لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویى دۆزرایەوە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی ‏راگەیاند، سێ گوللـەی پێوەنراوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەشی هێشتا دیار نییە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کوژراوەکە خێزاندارە و خاوەنى سێ منداڵە،  پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە ‏رووداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا بكوژ دەستگیرنەكراوە و لێکۆڵێنەوەکانیش لە قۆناغى سەرەتایی دایە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین