پۆلیسى سلێمانى (35) تاوانبارى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى دەکات، "35 تۆمەتباری شەڕەكەی گەڕەكی شارەوانییان دەستگیركرد."

ڕۆژى (5-6-2023) لەگەڕەكی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕوپێكدادان لەنێوان دوو گروپ دروستبوو، "بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس لەھەردوولایەنی شەڕەكە برینداربوون."

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى حوزەیران/2023) پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەوە بەوەدەکات، دواى رووداوەکە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.

هەروەها دەشڵێت، "لەشوێنی شەڕەكە ژمارەیەك لەتۆمەتباران دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە، سەرەنجام لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەو بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ٣٥ تۆمەتبار لەھەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیركران."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامى شەڕەکە، "ژمارەیەك لەشەڕكەرەكان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر كە بەتۆمەتباران بووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین