وەزارەتى ناوخۆ دوایین وادە بۆ تۆمارکردنى چەکى مۆڵەت ڕادەگەیێنێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/حوزەیران/2023) هێمن میرانی، بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ، بە ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند، "بێبەرانبەر و بە خۆڕایی، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان تۆمار دەکەن، ئەو کەسانەی چەکیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.
هێمن میرانی ئاماژەى بەوەشکرد، "زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، دوای ئەو کاتەش چەکەکان دەبنە قاچاخ و سزای یاساییی ئەو کەسانە دەدرێ کە پێیانەوە دەگیرێت".
پرۆسەى تۆمارکردنی چەک، ئارەزوومەندایە و هیچ تێچوویەکیشی نییە، ئەو کەسانەشی نەیانەوێت چەکەکانیان لەگەڵ خۆیان بۆ تۆمارکردن ببەن، تەنیا ژمارەکەی دەبەن و بۆیان تۆمار دەکرێت.
بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ دووپاتییکردەوە، هاووڵاتییان پێویستە پەلە لە تۆمارکردنی چەکەکانیان بکەن و هاوکار بن بۆ داماڵینی چەکی بێمۆڵەت، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارامی کۆمەڵایەتی.
گوتیشى، دوای (21)ـی تەممووزی ئەمساڵ (2023) هەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێ بگیرێت، بەپێی یاسا سزا دەدرێت، لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانی و دوو بۆ پێنج ملیۆن دیناریش پێبژاردن دەبێت.
ناوى ئەو شوێنانەى هاووڵاتیان دەتوانن چەکەکانیان تێیدا تۆمار بکەن:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر:
- بنکەی پۆلیسی ئازادی – بەشی پۆلیسی ناوشار-رۆژئاوا
- بنکەی پۆلیسی راپەڕین - بەشی پۆلیسی ناوشار- رۆژهەڵات
- بنکەی پۆلیسی عەنکاوە – قەزای عەنکاوە
- بنکەی پۆلیسی خەبات – قەزای خەبات
- بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە – قەزای شەقڵاوە
- بنکەی پۆلیسی پیرمام – قەزای پیرمام
- بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر – قەزای دەشتی هەولێر
- بنکەی پۆلیسی کۆیە – قەزای کۆیە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:
- بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ – بەشی پۆلیسی ناوشار – رۆژهەڵات
- بنکەی پۆلیسی چوارچرا - بەشی پۆلیسی ناوشار – رۆژئاوا
- بنکەی پۆلیسی سەیدسادق – قەزای سەیدسادق
- بنکەی پۆلیسی شارەزوور – قەزای شارەزوور
- بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان – قەزای دەربەندیخان
- بنکەی پۆلیسی قەرەداخ – قەزای قەرەداخ
- بنکەی پۆلیسی ماوەت – قەزای ماوەت
- بنکەی پۆلیسی پێنجوێن – قەزای پێنجوێن
- بنکەی پۆلیسی شارباژێڕ – قەزای شارباژێڕ
- بنکەی پۆلیسی دووکان – قەزای دووکان
- بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ – قەزای چەمچەماڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک:
- بنکەی پۆلیسی نزارکێ – بەشی پۆلیسی ناوشار
- بنکەی پۆلیسی ماڵتا - بەشی پۆلیسی ناوشار
- بنکەی پۆلیسی بەردەڕەش – قەزای بەردەڕەش
- بنکەی پۆلیسی شێخان – قەزای شێخان
- بنکەی پۆلیسی سێمێل – قەزای سێمێل
- بنکەی پۆلیسی ئامێدی – قەزای ئامێدی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە:
- بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە – بەشی پۆلیسی دەوروبەر
- بنکەی پۆلیسی بیارە – ناحیەی بیارە
- بنکەی پۆلیسی سیروان – ناحیەکانی خورماڵ و سیروان
- بنکەی پۆلیسی بەمۆ – ناحیەی بەمۆ

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment