پارتى و یەکێتى هەوڵى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان دەدەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (21/حوزەیرانى/2023) هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى ناوخۆى هەرێمى کوردستان یەکێتى داواى کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتى کردووە.
هۆشیار زێبارى ئاشکراى دەکات، یەکێتى دواشیکردووە، کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستى مەکتەبى سیاسى بێت، ئێمەش وەڵامیان دەدەینەوە و لە داهاتوویەکى نزیکدا کۆدەبینەوە.
هاوکات دووپاتى کردەوە، پارتى و یەکێتى پەیوەندییەکانیان نەپچڕاوە و بەردەوام گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەبووە، لە کۆبوونەوەى داهاتووش هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانیان دەدەین.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لەسەروبەندى پەسندکردنى بودجەى عێراق، پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى گرژى تێکەوت و لە میدیاکانەوە ڕەخنەى توندیان لێگرت، چونکە فراکسیۆنى یەکێتى داواى دەکرد سلێمانى بەپێى یاساى بودجە، لە ئەگەر دروستبوونى هەر گرفتێک بتوانێ ڕاستەوخۆ بەشە بودجەى خۆى لە بەغدا وەرگرێت.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment