وەزارەتى کارەبا: لە جەژن ڕۆژانە (19) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دراوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان پرسیار لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت، کارەبا لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی جەژندا چۆن هەڵدەسەنگێنن. ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژانى جەژنى قوربان وەک بەڵێنیان دابوو، لە گەرمیان (21) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دراوە.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تەمووز/2023) وەزارەتى کارەباى هەرێمى کردستان بڵاویکردەوە، بەڵێنمان دابوو، "لە رۆژانی جەژندا، (16) بۆ (17) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان" بدەین.

هاوکات وەزارەتى کارەبا ئاماژە بەوەشدەکات، پێدانی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە بووە:

ــ هەولێر 18:30 کاتژمێر

ــ سلێمانی 20 کاتژمێر

ــ دهۆک 20 کاتژمێر

ــ هەڵەبجە 20 کاژمێر

ــ  گەرمیان 21 کاتژمێر 

ڕۆژى سێشەممە (27)ـى حوزەیران (2023) وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "وەزارەتی کارەبا بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا (16) بۆ (17) کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین