لەم نزیکانە سەرجەم پارتەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێم کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
وا بڕیارە لەم نزیکانە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانى بە دەستپێشخەرى سەرۆکى هەرێم لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆببنەوە.
جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، پێشووتریش سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى جەژنى نەورۆزى کوردان، لە ڕاگەیێندراوێکدا هەموو لایەنە کوردستانییەکانى بۆ کۆبوونەوەیەکى هاوبەش لە سەرۆکایەتیى هەرێم بانگهێشت کرد.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆکردنەوەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەم رۆژانەدا دەستپێشخەرییەکە ڕادەگەیێنێت.
راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، مەبەستى نێچیرڤان بارزانی، لەم کۆبوونەوەیەدا ئەوەیە تاوەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکاتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو پارتە سیاسییەکان. هەروەها گوتیشى، سەرۆکى هەرێم ئەم کارەى خستۆتە بەرنامەى کارییەوە و لەم نزیکانە دەستپێشخەرییەکە ڕادەگەیێنێت.
.jpg)




0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment