لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێم سەردانى یەکێتى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئەمڕۆ شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەردانى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بەپێى زانیارییەکان بابەتى هەڵبژاردنەکانى کوردستان تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/شوبات/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێم، بە سەرۆکایەتیی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی هەموو لایەنە سیاسییە دەکەن، لە دوو ڕۆژى ڕابردووش شاندەکە لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆتەوە و سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە. 

شاندەکەى سەرۆکایەتیى هەرێ ئەمرۆ سەردانى یەکێتى دەکات،هاوکات وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکى پارتی و یەکێتی و تیمێکى تەکنیکى هاوبەش، لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن بۆ تاوتوێکردنى پرسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین