سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری هێزە چەکدارەکانى فەڕەنسا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى پێشوازى لە وەزیرى بەرگریى فەرەنسا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا جەختى، پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان فەرەنسا و هەرێمى کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/تەمموز/2023) سەرۆک بارزانى لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سێباستیان لوکۆرنوی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا "بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا" کرایەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و وەزیرى بەرگریی فەرەنسا، "بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و ناوچەکە" ئاڵوگۆڕ کرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین