سێباستیان لوکۆرنوی: فەرەنسا هەرگیز کارەکانی پێشمەرگە لەدژی تیرۆر لەبیر ناکات کوردستانی

نوچەنێت:

سێباستیان لوکۆرنوی، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا لەسەر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەردەوام دەبین لە پشتوانیکردنى یەکگرتوویى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/تەمموز/2023) سێباستیان لوکۆرنوی، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا لە تۆڕى کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکى ئاراستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و دەڵێت، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنت لەپێناو ئاسایش و یەکگرتوویی کوردستان و عێراق.

سێباستیان لوکۆرنوی لە پەیامەکەیدا ئەوەشى نووسیووە، فەرەنسا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی قووڵ بە یەکتریان دەبەستێتەوە.

سەبارەت شەڕى تیرۆر و هەماهەنگى فەرەنسا و هەرێمى کوردستان دەڵێت، فەرەنسا هەرگیز کارەکانی جەنگاوەرانی کورد لەدژی تیرۆر لەبیر ناکەن. نێچیرڤان بارزانیی ئازیز، سوپاس.

دوێنێ چوارشەممە (19-7-2023) سێباستیان لوکۆرنوی، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " له‌ ساتێكى زۆر تايبه‌تدا بۆ هه‌موو جيهان كه‌ تيايدا زۆر ئاڵۆزيى ئه‌منى هه‌يه‌ و ده‌بێ پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوويان ببينه‌وه‌ وه‌ك‌ له‌ ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان پێدا، فه‌ره‌نسا خۆى به‌هێزتر ده‌كاته‌وه.‌ له‌ په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا ده‌نگمان به‌ ياسايه‌ك دا بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌يه‌كى بێوێنه‌."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین