کاردیناڵ لویس ساکۆ: نابینە کاڵایەکى هەرزان بۆ میلیشیاکان کوردستانی

نوچەنێت:

پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان و چەندین کەسایەتى ئایینى پێشوازى لێکرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (21/تەمموز/2023) کاردیناڵ لویس ساکۆ گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى و سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئیسلامى کوردستان و چەندین بەرپرسى حکومى پێشوازى لێکرا.

کاردیناڵ لویس ساکۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو، بە هۆى مەرسومێکى سەرۆک کۆمارى عێراق، بەغدا جێدەهێڵێت و دەسەڵاتەکانى دەگوازێتەوە هەرێمى کوردستان. 

 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی حکومی، سیاسیی و ئایینی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ڕایگەیاند، من ڕادەستى هیچ جۆرە گوشارێک نابم و باوەڕ بە هیچ چەواشەکارێک نەکەن.

سەبارەت بە مەرسوومەکەى سەرۆک کۆمارى عێراق گوتى، تانەمان لەو بڕیارەکە داوە و ئەم کارەى لە دژمان کراوە بە پیشتیوانى هەندێ میلیشیا کراوە، ئێمە ڕەتمانکردەوە ببینە کاڵایەکى بۆ میلیشاکان

کاردیناڵ لویس ئاماژەى بەوەشکرد، سوپاسى سەرۆکى  هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەم، کە پێشوازییان لێکردم.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین