سەوسەن محه‌مه‌د میرخان په‌رله‌مانتار: ده‌ست بە دابەشكردنەوەی مینحەى زیندانى سیاسى دەکرێتەوە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى بە نوچەنێتی راگەیاند، دوای تەواوبوونی پێداچوونەوە بە دۆسیەکانی زیندانیانی سیاسی لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیی، ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنەوەی مینحەکەیان دەکرێتەوە.

ئەمرۆ دووشه‌م پێنجی ئایار، سەوسەن محەمەد میرخان سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ "نوچەنێت" باسى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى مینحه‌ى زیندانیانى سیاسى كرد و گووتی، "مینحەی زیندانیانی سیاسی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا کە بۆیان خه‌رج  بکرێتەوە دوای ئەوەی کە پێداچوونەوە بە لیستەکانیان دەکرێت، خۆی ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى  مینحه‌یان وه‌رده‌گرت له‌  پێنج هەزار زیندانی سیاسی زیاتر بوو، دوای ئەوەی کە کاتەکەیان تەواو بوو کۆمەڵێکیان ئەوانەی کە مووچەیان هەبوو ئەوان ئازادن لەوەی کە مووچەی خۆیان هەڵبژێرن یاخود مینحەی زیندانی سیاسی. ئەوانەی کە بێ مووچەشن دەتوانن لە وه‌رگرتنى مینحەکانیان بەردەوام بن".

سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د میرخان پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا پرۆسه‌ى پێداچوونه‌وه‌ ته‌واو بێت و بۆیه‌ ده‌یگوت، "ئێمە بڕوامان واتە ئەم مانگە یاخود مانگیێکی تر مینحەکانیان بۆیان سەرف بکرێتەوە".

پێشتر له‌ چوارچێوه‌ى یاسایى چاكسازى مینحه‌ى مانگانه‌ى پێنج هه‌زار زیندانى سیاسى راگیرا بوو، به‌گوته‌ى سه‌وسه‌ن میرخان ئه‌م مانگه‌ مینحه‌ى زیاتر له‌ 800 كه‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ن هیچ مووچه‌یه‌كى تریان نییه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "ئێمە هیوامان وایه‌ لە ماوەیەکی زوو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت، چونکە رۆژانە پەیوەندیمان بۆ دێت بەهۆی ئەوەی کە کێشە و مه‌ینه‌تیان زۆرە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین