پەکەکە و تورکیا ئامارى نوێى شەڕ بڵاودەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگریى تورکیا گیان لەدەستدانى (8) گەریلاى لە ئۆپراسیۆنى چنگ قوفڵ و پەکەکەش کوژرانى (16) سەربازى سوپاى تورکیا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (23/تەمموز/2023) بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى رووداو، وەزارەتى بەرگریى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە، نوێترین ئامارى شەڕ و پێکدادانەکان نێوان بڵاوکردەوە.

وەزارەتى بەرگریى تورکیا ئاماژە بەوەدەکات، لە ڕێگەى بۆردوومانکردنى ئاسمانییەوە، توانیویانە (8) گەریلا لە سنوورى هەرێمى کوردستان بکەنە ئامانج.

لەبەرمبەردا ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاماژە بە بۆردوومانەکانى تورکیا دەکات لە چیای مەتین و گارە و زاپ کردوو.

لە ڕاگەیێندراوێکدا هاتووە، گەریلاکانی پەکەکە لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێزەکانی تورکیا بوونەتەوە و لە ماوەی (48) کاژمێردا (16) سەربازی تورکیایان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین