مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لە دەباشان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى هەردوو مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان درێژە کۆبوونەوەکانیان دەکەن و  سبەى لە دەباشان کۆدەبنەوە.

وا بڕیارە سبەى پاشنیوەڕۆى یەکشەممە (30/تەمموز/2023) هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لە دەباشان کۆببنەوە، بەپێى زانیارییەکان کۆبوونەوەکەش لەسەر داواى یەکێتى بووە.

ماڵپەڕى کوردستان24 بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو یەکێتى داواى کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتى کردووە، پارتیش وەڵامى داواکەى ئەو حیزبەى داوەتەوە.

بەپێى زانیارییەکان تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى سبەى، پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کە هاوکات سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بۆ دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان لە گفتوگۆدایە.

دوایین کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى ڕۆژى نۆى تەمموزى (2023) بوو، بە هۆى لێدوانى ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى، بافڵ تاڵەبانى بە نیگەرانییەوە کۆبوونەوەکەى بەجێهێشت و ڕایگەیاند، "یەکێتی وا بە بێدەنگی نامێنێتەوە، هەرچی شتێک رووبدات لە ئەمڕۆوە وەکو خۆی وەڵام دەدرێتەوە." 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین