حیزبەکان وەڵامى بانگهێشتنامەکەى سەرۆکى هەرێم دەدەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامى جەژنى نەورۆزى کوردان داواى کۆبوونەوەى سەرجەم لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کرد لە سەرۆکایەتیى هەرێم، یەکێتى و گۆڕان پێشوازیى لە بانگهێشتکردنە دەکەن.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە جەژنى نەورۆز بانگهێشتى سەرجەم لایەنەکانى کوردستان بۆ کۆبوونەوە لە سەرۆکایەتیى هەرێم کرد، دوێنێش ڕاوێژکارێکى باڵاى سەرۆکایەتیى هەرێم ڕایگەیاند ئامادەکارییەکانى ئەنجامدانى ئەم کۆبوونەوەیە دەستیپێکردووە.

هەروەها ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان لە دەسەڵات و حکومەت دا لەگەڵ حیزبەکانی دیکە بەشدارن، بۆیە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەت ناکەنەوە و ئامادە دەبن.

لەبەرامبەردا بزووتنەوەی گۆڕانیش بە رووداوى ڕاگەیاندووە، ئامادەی دانیشتنەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبن دلێر عەبدولخالق، گوتەبێژی بزووتنەوەى گۆڕانیش دەڵێت، هیچ کۆبوونەوەیەک رەت ناکەنەوە ئەگەر بزانن خزمەت بە بەرژەوەندیی میللەت دەکات.

 بەپێى زانیارییەکان ئەو کۆبوونەوەى کە بڕیارە لەم نزیکانە لە سەرۆکایەتیى هەرێم ئەنجام بدرێت، لەسەر ئاستى باڵاى کەسى یەکەمى حیزبەکانیان بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین