پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەگەرى بارانبارین هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان، پێشبینى دەکات، لە دوو ڕۆژى داهاتوو پلەکانى گەرما دابەزێت و لە هەندێ ناچوە ئەگەرى بارانبارین هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (پێنجى/ئاب/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تۆزێکى سووک لە ئاسمان دەبێت و پلەى گەرما نزم دەبێتەوە و سبەى پلەى گەرما لە سنوورى گەریمان سەرووى (46) پلەى سیلزى دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى ڕۆژانى داهاتوو ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی دەڵێت، لە (8 تاوەکو 11-8-2023) لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو هەیە.

 دەربارەىپلەی گەرمای سبەى یەکشەممە شارەکانی دیکەی هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: 44 پلەی سیلزی

سلێمانی: 43 پلەی سیلزی

دهۆک: 43 پلەی سیلزی

کەرکووک: 46 پلەی سیلزی

هەڵەبجە: 45 پلەی سیلزی

زاخۆ: 44 پلەی سیلزی

سۆران: 43 پلەی سیلزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلزی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین