سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى لە سكرتێرى حزبى سۆسياليست دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان بە بۆنەى (47)مين ساڵيادى دامەزراندنى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان لە پەيامێكدا پيرۆزبايى لە محەممەدى حاجى محەمەد، سكرتێرى سەرۆكى ئەو حزبە دەكات جەخت لەسەر يەكڕيزى و هاوكارى لايەنەكان دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/ ئاب/2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە پايەكەمى بۆ حزبى سۆسياليست دەڵێت، "به‌ گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین."

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به‌ گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.بە ڕێزه‌وه‌ دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، به‌رز ده‌نرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/8/8

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین