لە کەرکووک نابێ چیتر مامۆستایانى پیاو لە قوتابخانەکانى کچان وانە بڵێنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى کەرکووک، گوتنەوەى وانە لەلایەن مامۆستایانى پیاو لە قوتابخانەکانى کچان قەدەغە دەکات، بەڕێوەبەرى گشتى ئەو پەروەردەیە دەڵێت، ئەم بڕیارە لەبەرژەوەندى گشتییە.

بەپێى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى کەرکووک کە ڕۆژى چوارشەممە (9-8-2023) بڵاوبۆتەوە و واژۆى رەعەد عەبدوڵڵا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک بە وەکالەتى لەسەرە، بڕیارى داوە مامۆستایانى پیاو لە قوتابخانەى کچان بگوزارێنەوە.

ئەو بڕیارەى بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک هەموو قوتابخانەکانى کچان دەگرێتەوە بە ئاستى (ئامادەیی، دواناوەندی و ناوەندی).

لە بەشێکى نووسراوەکەدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کارکردن، نابێت مامۆستای پیاو لە قوتابخانەی کچان بێت، بەڵکو پێویستە تەنیا مامۆستای ژن لە قوتابخانەکانی کچان وانە بڵێنەوە، بەپێچەوانەوە لێپێچینەوەى یاسایی و کارگێڕیی دەگرینەبەر.

 هاوکات کامەران عەلی حەسەن، سەرپەرشتیاری ئامادەیی و پیشەیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک سەبارەت بەو نووسراوە بە رووداوى ڕاگەیاندووە، زۆر زووتر ئەم بڕیارە دراوە لە عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمى ئەم نووسراوە ئاراستەى قوتابخانە کوردییەکان نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین