سوودانی بڕیاری بونیادنانەوەی گوندی كۆچۆ دەدات کوردستانی

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەست بە بونیادنانەوەی گوندی كۆچۆى سەربە قەزای شنگال بكرێت، وەك رێزێك بۆ قوربانیانی ئەو گوندە،كە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش بینیویانە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 رایگەیاند، سوودانی بڕیاری داوە گوندی كۆچۆی ئێزدییەكان بونیادبنرێتەوە، لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "هاوكات لەگەڵ نۆیەم ساڵیادی تاوانی لەناوبردنی ئێزدییەكان، كە چەتە تیرۆریستەكان دەرهەق بە خەڵكی سڤیل و بێ تاوانی پێكهاتەی ئێزدی ئەنجامیان دا و گوندی كۆچۆیان داگیركرد و وێرانیان كرد. محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران بڕیاری دا دەست بە بونیادنانەوەی گوندەكە بكرێت، وەك دادپەروەرییەك لەگەڵ خەڵكە بەرێزەكەی".

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە هاوینی 2014 ناوچەكانی شنگالی داگیركرد، گوندی كۆچۆ یەكێكە لەو گوندانەی كە زۆرترین ستەمی داعشیان بەركەوتووە و زیاتر لە هەزار كەسی بوونەتە قوربانی، بۆیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك سیمبولی جینۆسایدی ئێزدییەكان ناسراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین