وەزارەتى تەندروستى پێشنیارى قەدەغەى هاتووچۆ دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى پڕبوونى بەشى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى تەندروسنى پێشنیارى قەدەغەى  هاتووچۆى سنووردار دەکات.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی ڕاگەیاند، لەگەڵ كەرەنتینەى گشتى نین، بەڵام بەھۆی زیادبوونى ڕێژەى تووشبوانى كۆرۆنا و دروستبوونى پاڵەپەستۆى زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان، هەر بۆیە پابەند نەبوونى خەڵک وایكردووە پێشنیاری قەدەغەی ھاتووچۆ بكەین.

لە چەند ڕۆژى ڕابردوو  بەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرانى نەخۆشخانەکانى کوردستان هۆشداریان لە دۆخى خراپەکە داوە، ئەمەیش بە هۆى بەرزبوونەوى ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا و پڕبوونەوەى تەواوى قەرەوێڵەى بە تاڵ بە نەخۆشخانەکان. 

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە ڕۆژى دووشەممە لە (5-4-2021) بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانى هەرێم لەگەڵ شارەکانى عێراق قەدەغەکرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین