ژاپۆن قەرزی درێژخایەن بە عێراق دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

فوتوشی ماتسوموتو باڵیوزی ژاپۆن لە عێراق ئاشكرای دەكات، وڵاتەكەی حەوت پڕۆژەی گرنگی لە عێراق هەیە و قەرزی درێژخایەنیشی پێدەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 فوتوشی ماتسوموتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای دەكات وڵاتەكەی حەوت پڕۆژەی نوێی لە عێراق هەیە، یەكێكیان پێشخستنی پاڵاوگەكانی بەسرەیە و ئەویتریش سازگاركردنی ئاوی پارێزگای موسەنایە، كە بە هاكەی 300 ملیۆن دۆلارە.

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق وردەكاری پڕۆژەكانی تری باس نەكردووە، بەڵام باسی لەوە كردووە ژاپۆن لە عێراق لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو 30 پڕۆژژەی گەورەی ئەنجام داوە.

 لە بەشێكی تری قسەكانی باس لە پێدانی قەرز بە عێراق دەكات و دەڵێ‌، "ژاپۆن كار بۆ ئەوەی دەكات قەرزی ئاسان بە عێراق بدات، لەوانە قەرزەكە ماوەی 40 دەدرێتەوە بە سوویەكی كەمتر لە 0.2%"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین