چارەنووسى قوتابیانى دەرەكى پۆلە ناكۆتاكان دیار نییە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بەهۆی بەردەوامنەبوونی پرۆسەی خوێندن چارەنووسی ئەو قوتابییە دەرەکیانە دیار نییە کە تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەکەن و جێگیری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ''دەتوانن لە هەمان پرۆگرامی قوتابییەکانی تر سوودمەند بن".

بەهۆی پەتای کۆرۆنا و پابەندبوون بە خۆپارێزیی دەوامی ئەمساڵی قوتابخانەکان پچڕ پچڕ بووە، هەر چەندە ئەم بڕیارانەی کە بۆ راگرتنی دەوام دەردەچن ناچارییە و بۆ خۆپارێزییە بەڵام کۆمەڵێك لێکەوتەی هەبوو، یەکێك لەو لێکەوتانە پەیوەندی بەو قوتابیانە هەیە کە تاقیکرندوەی دەرەکی دەکەن لە پۆلە ناکۆتاکان.

ساڵانە ئەو قوتابیانە لەگەڵ قوتابی ئاسایی قوتابخانەکان تاقیکردنەوە دەکەن و جیاوازییەکە ئەوەیە قوتابیانی ئاسایی لەسەر٦٠ نمرە تاقیکردنەوە کەن، قوتابیە دەرەکیەکان لەسەر ١٠٠ بەڵام ئەمساڵ هیچ تاقیکردنەوەیەکی وەرزی یەکەم و دووەم نەکراوە چارەنووسی ئەو قوتابیانە دیار نییە.

بەپێ ئەو بەدوا داچوونەی "نوچەنێت" کردوویەتی، تاکو ئێستا چارەنووسی ئەو قوتابیانە دیار نییە کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە گووتی، "ئەگەر تاقیکردنەوەی وەرزی نەکرێت ئەو قوتابیانەش ناتوانن تاقیکردنەوە بکەن بۆیە جارێ ئەو بابەتە وەكو خۆی ماوەتەوە."

ئەمرۆ چوارشەمە حه‌وتی نیسان موسلیم عه‌بدوڵا، جێگیری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ نوچەنێت گووتی، "پۆلە ناکۆتاکانی ٧ و ٨ وەکو قوتابیانی پۆلی دوانزە لە ماڵەوە  دەخوێنن. بە متابەعەکردنی مەنهەجەکە و کەڵكوەرگرتن لە بەرنامە تەلەڤزیۆنەکان یاخود هەر رێکایەکی تر گرنگ کاتی تاقیکرنەوەکانی ئەوان جیاوازە، ئەوان تاقیکردنەوەکان و نمرەکانیان وەك هاوشێوەی قۆناغەکانی خۆیان کە کە لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێنن، بەڵام پۆلی دوانزەکان جیاوازە دوو تاقیکردنەوە دەکەن تەمهیدی و وزاری، تەمهیدی تاقیکرنەوەیەکە بۆ داخیل بوونی قوتابیانە، ئەوی تریان تاقیکردنەوەی کۆتایە".
    
سەبارەت بە پۆلی دوانزە له‌ كۆتایى قسه‌كانى موسلیم عه‌بدوڵاى په‌رله‌مانتار گووتی،  "بە هەمان شێوەی پارساڵ دەبێت، ئەوەی بە سێ وانەش کەوتبێ هەر داخیلی تاقیکردنەوەی وزاری دەبێت."     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین