یەکێتى مامۆستایانى کوردستان لەگەڵ سوودانى کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان سەردانى بەغدا دەکەن و بۆ پرسى مووچە و خانەنشیى و دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئاب/2023) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، شاندێکى باڵاى مامۆستایانى کوردستان و عێراق و جیهانى بە سەرۆکایەتیى د. دایڤید لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق و محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، وێڕای باسی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و گرنگی ڕۆڵی مامۆستایان،  یەکێتی مامۆستیان داواکارێکی حوت خاڵیان پێشکەش بە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمارى عێراق کرد.

 

دەقى داواکارییەکانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و عێراق و جیهان:

1- چارەسەری موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم و خەرجکردنی موچەکانی مانگی 7 و 8

2- چارەسەرکردنی کێشەی پلە بەرزکردنەوە

3- چارەسەری کێشەی وانەبێژان کردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆیان

4- هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم وەک بەغدادوجێ بەجێکردنی یاسای دادگای فیدراڵی

5- چارەسەرکردنی گواستنەوەی مامۆستایانی ناوچە جێ ناکۆکەکان کەرکوک و خانەقین بۆسەر ناوەند

6- بەشداری کردنی هەرێم لەپرۆژەی دروستکردنی قوتابخانە کان .

7-جارەسەری قوتابخانەکانی نازحین و هاوکاری کردنیان لەهەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین