د.بنار: هاتنەخوارەوەی وێڵاش مەترسی بۆ سەر ژیانی دایک و کۆرپە دروست دەکات دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت-ئافرەتان

دکتۆرە بنار ئەحمەد دزەیی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، سەبارەت بە نەخۆشییەکی ئافرەتانی سکپڕ هۆشداری دەدات و هۆکار و کاریگەرییەکانی دەخاتەڕوو.

دکتۆرە بنار ئەحمەد، لە گفتووگۆیەکی نوچەدا دەڵێت"هاتنەخوارەوەی وێڵاش بارێکە تووشی ئافرەتی دووگیان دەبێت، وێڵاش دێتە خوارەوە بۆ لای ملی منداڵدان بە تەواوی یان نیمچەیی".

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی هاتنە خوارەوەی وێڵاش، دکتۆرە بنار روونیدەکاتەوە" هاتنە خوارەوەی وێڵاش کاریگەری زۆرە، لەوانە: خوێن بەربوونێکی زۆر لە کاتی لە دایکبوون یان دووگیانیدا، کە هەندێجار دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی دایک و کۆرپە".

سەبارەت بە نیشانەکانی هاتنە خوارەوەی وێڵاش، ئەم پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی ئافرەتان گوتی:

خوێن بەربوونێکی زۆر لە سێیەکی سێیەمی دووگیانیدا، رەنگی خوێنەکە سورە. هەروەها مانەوەی کۆرپەلە لە بەشی سەرەوە و نەجوڵانی، ئەگەری هەیە ئازارێکی زۆری وەکو دوو هەوا کەوتن بۆ دایک دروست ببێت. 

ئایا لە چ کاتێکدا ئەم بارە لە ئافرەتاندا روودەدات؟ دکتۆرە بنار جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەگەر ژنەکە سکەکەی دوانە بێت و شوێنی کۆرپەکەی نا ئاسایی بێت. هەروەها پێشتر تووشی ئەم بارە بووبێت. بەکارهێنانی کۆکاین و جگەرەکێشان و تێکچوونی شێوەی منداڵدان بەهۆی گەشەی گریی لیمفاوی لە منداڵداندا. 

سەبارەت بە چارەسەری ئافرەتانی سکپڕ لەم بارەدا، ئەم پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی ئافرەتان دەڵێت" لەم بارەدا لە دایکبوونی سرووشتی ببێتە هۆی جیابوونەوەی وێڵاش لە کۆرپەلە کە هێشتا لە منداڵداندایە. ئەمەش زیان و مەترسی لەسەر ژیانی دایک و کۆرپەکە هەیە. هەروەها دەبێت لەم حاڵەتەدا خانمانی دووگیان لە چالاکی وجوڵەی زۆر دووربن چونکە ئەگەری لە دایکبوون و خوێن بەربوون زیاد-دەکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین