قەدەغەکردنی هێما ئاینییەکان لە قوتابخانەکانی فەرەنسا جێبەجێدەکرێت دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

حکومەتی فەرەنسا، بەفەرمی جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکانی جێبەجێکرد و سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: دەبێت قوتابخانەکان وەکو شوێنێکی بێلان و سەربەخۆ بمێننەوەو بەکارهێنانی هێما ئاینییەکان، رێگەپێدراو نییە.

لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵدا، حکوومەتی فەرەنسا رایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندندا، قەدەغەی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکرێت. 

رۆژی دووشەممە (چوار/ئەیلول/ 2023)  لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەیەک سەرۆکوەزیرانی  فەرەنسا (ئیلیزابێس بۆرن) ئامادەبوو گوتی: لە هەندێک قوتابخانە، بەشێک لە کچەکان بە پۆشینی عەباوە چوونەتە قوتابخانە، دواتر رازیبوون کە عەباکەیان لابدەن. بۆ ئەم مەبەستە ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین و بۆیان روون دەکەینەوە. هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن گوتی: هەندێک لە کچەکان بە عەباوە چوونەتە قوتابخانەکان، ئەوە رێگەپێدراو نییە چونکە پۆشینی عەبا دژی یاساکانی سیکۆلاریزمە.

سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا جەخت لەوە دەکاتەوە: سستمی فەرەنسا سیکۆلاریزمە، پێویستە هیچ شتێک پێچەوانەی یاساکانی سیکۆلاریزم ئەنجام نەدرێت، لەبەرئەوە دەبێت قوتابخانەکانی فەرەنسا بە سەربەخۆیی بمێننەوەو بە کارهێنانی هیچ هێمایەکی ئایینی، رێگەپێدراونییە.

پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی هێما ئاینییەکان، لە ساڵی 2004 وە چووەتە پەرلەما نی فەرەنسا، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕیاری لەسەر درا و بوو بە یاسا.   

بە پێی یاساکە، پۆشینی عەبا و سەرپۆش ، لەملکردنی خاچ ، کڵاوی ئایینی تایبەت بە جووەکان، عەمامەی سیخەکان، لە ناوەندەکانی خوێندن لە فەرەنسا قەدەغەیە.

ئیمانوێل ماکرۆن، هەر لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت: من لایەنگری سستمی یەکپۆشیم لە قوتابخانەکاندا، دەکرێت شتێکی گونجاتر بۆ تەمەنی قوتابیان لە هێما ئاینییەکان هەڵبژێرین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین