سەرۆک بارزانى: خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی عەبدولخالق زەنگەنە لەیاد ناكرێن کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى پێنجشەممە (حەوت/ئەیلوول/2023) سەرۆک بارزانى، بەبۆنەى کۆچى دوایی "عەبدولخالق زەنگەنە خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان" پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، "نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن."

 

دەقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان (عەبدولخالق زەنگەنە)ـمان پێ گەیشت. عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی ڕۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی عەبدولخالق زەنگەنە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

7ی ئەیلوولی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین