سەرۆک بارزانى: شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە ساڵیادى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا."

ڕۆژى دووشەممە (11/ئەیلوول/2023) سەرۆک مەسعود بارزانى لە بەبۆنەى (62) ساڵەى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول لە پەیامێکدا دەڵێت، "شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو."

 

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.

لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازیان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.

مسعود بارزانی

11ـی ئەیلوولی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین