مەسرور بارزانى: بەیتۆجان هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى سێشەممە (12/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى کۆچى دوایی هونەرمەندى ناسراوى کورد (بەیتۆجان) لەپەیامێکدا سەرەخۆشى بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، "هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو." 

 

دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست.

خوالێخۆشبوو بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین