ئاسایشى سلێمانى: چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "چەند ئاژاوەگێڕ و تەقەکەرێك"یان له‌ سنوورى قەزاى چەمچەماڵ دەستگیرکرد.

ڕۆژى سێشەممە (12/ئەیلوول/2023) ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان (6) تۆمەتباری تەقەکەر و ئاژاوەگێڕیان دەستگیرکرد."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لەباخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، کەهەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شەوی (11-9-2023) (شەش) تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن."

هەروەها دەشڵێت، "لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک ڕووبەڕوی هێزەکانمان بونەوە و سەرئەنجام دەستگیرکران و بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی (156) لەیاسای سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین