کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى نەمسا دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى نەمسا دەستیپێکرد و بەپێى زانیارییەکان چەند پرسێکى پەیوەست بە هەرێمى کوردستان و نەمسا تاوتوێ دەکەن. 

ڕۆژى چوارشەممە (13/ئەیلوول/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد.

چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى نەمسا، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و نەمسا و کێشەکانى نێوان هەولێر-بەغدا تاوتوێ دەکەن.

هەروەها هەر ئەمڕۆ لە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ لەهەولێر بەشدارى کۆڕبەندێکى ئابوورى دەکات و دواتر لەگەڵ سەرۆک بارزانى و سەرۆک مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

دوێنێ سێشەممە (12-9-2023) وەزیرى دەرەوەى نەمسا دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا، درەنگانى شەوى ڕابردوو لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر گەیشتە هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین