ئەمڕۆ مەسرور بارزانى و محەمەد شیاع سوودانى کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان، بەسەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەیاوەرى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران گەیشتنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/ئەیلوول/2023) شاندی باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتە بەغدا و پاش کەمێکى یەکەم کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستپێدەکات.
شاندەکەى هەرێم ژمارەیەک وەزیرى حکومەتى هەرێمى لەگەڵە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم ژمارەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
دوێنێ چوارشەممە (13/ئەیلوول/2023) پێشەوا هەورامى لەبارەى ئامانجى سەردانییەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا، رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment