مارک سترۆ: هەرێمى کوردستان رووبەڕووى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا بوونەتەوە
نوچەنێت:
ڕۆژى یەکشەممە (17/ئەیلوول/2023) لە کۆڕبەندى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە هەولێر، مارك سترۆ، كونسوڵى گشتیى ئهمهریكا لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم کۆڕبەندە دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی گرنگیی زیاتر بە پرسی گۆڕانکارییەکانی كەشواهەوا بدەین و کۆمەڵێک دەستپێشخەریی بخەینەڕوو، بەجۆرێک چارەسەریی ریشەیی بۆ ئەو کێشانە بدۆزنەوە.
مارك سترۆ داوایکرد ئەمەریکا و هەرێمى کوردستان پێکەوە کاربکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی دەردانی گازە پیسەکانی (وەکو دوانەئۆکسیدی کاربۆن).
کۆنسوڵى گشتى ئەمەریکا هۆشدارى دەدات و دەڵێت، ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا رووبەڕووی گۆڕانکارییەکانی گەورەی کەشوهەوا دەبنەوە وەک وشکەساڵی، کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، گەرمبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما. بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر دەتوانین کۆمەڵگە لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بپارێزین.
هاوکات ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان هانی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن بەردەوامبن لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.
ڕۆژى یەکشەممە (10/ئەیلوول/2023) عەبدوڕەحمان سەدیق، سەرۆکى دەستەى سەرۆکى دەستەى پاراستنى ژینگەى هەرێمى کوردستان، داواى هاوکارى لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد لە سەوزکردنى سێى ناوچە لە گەرمیان باشوورى دهۆک و ڕۆژئاواى هەولێر، چونکە مەترسى بەبیابانبوونیان لەسەرە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment