بەبیابانبوون گەیشتە هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان داواى لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات هاوکاریان بکەن لە سەوزکردنى سێى ناوچەى هەرێمى کوردستان، دووپاتیشى دەکاتەوە، کە ئامارێکى دروست نییە لەسەر ئەو ناوچانەى مەترسى بەبیابابوونیان لەسەرە.
ڕۆژى یەکشەممە (10/ئەیلوول/2023) عەبدوڕەحمان سەدیق، سەرۆکى دەستەى سەرۆکى دەستەى پاراستنى ژینگەى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، بەناوى دەستەى پاراستنى ژینگە داواى لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد هاوکاریان بکەن لە سەوزکردنى سێى ناوچە لە گەرمیان باشوورى دهۆک و ڕۆژئاواى هەولێر، چونکە مەترسى بەبیابانبوونیان لەسەرە.
عەبدوڕڕەحمان سەدیق ئاماژەى بەوەشکرد، هیچ ئامارێکى فەرمى لەبەر دەست نییە، لەبارەى ڕێژەى بە بیابانبوون لە هەرێمى کوردستان.
بەبیابانبوون "Desertification"دیاردەیەكی سروشتییە، بەو زەوییانە دەگوترێت كە لە زەوییەكی بەپیت بۆ كشتوكاڵ و گژوگیا دەگۆڕێت، بۆ بیابانێكی وشك. بەگوێرەی لێدوانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان عێراق یەكێك دەبێت لەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین كاریگەربوونیان بە گۆڕانی كەشوهەوا دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment