ئێران پێشنیارى کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسووریا دەخاتەڕوو ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پلانێکمان بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا خستۆتەڕوو، دەبێت سەرەتا تورکیا پابەند بێت و رووسیا و ئێرانیش دەستەبەری رێککەوتنی تورکیا و سوریا دەبن.

لە رۆژی یەکشەممە (17/ ئەیلول/ 2023) ماڵپەڕی هەمشەهری ئۆنلاین، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی پرسی سوریاوە رایگەندووە: پرسێکی دیکە سەبارەت بە سوریا، پەیوەندی بە ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیایە، دەسەڵاتدارانی سوریا پێیان راگەیاندووین، بۆ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکانیان لەگەڵ تورکیا لە ناوخۆی سوریاوە، کە ئامادەکاری تەواویان کردووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەڵێت، لە دوایین دیداری چوارقۆڵی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سوریا، تورکیا و رووسیا لە مۆسکۆ، کۆماری ئیسلامی ئێران پلانێکی پێشنیار کرد، کە دیمەشق و ئانکارا لەسەر پرسی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە سوریا ڕێکبکەون، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە هاوکێشەیەکی دوو قۆڵییە، لایەنی دووەم تورکیایە، ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ سوریاش بۆ ئەو وڵاتە گرنگە و نابێت ئەم سنوورانە لەلایەن هەندێک گروپەوە کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە، مەترسی لەسەر دروست بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمە پرسێکی راستەقینەیە کە تورکیا وروژاندی. بۆیە پێشنیازمان کرد کە سەرەتا تورکیا پابەند بێت بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە خاکی سوریا، دووەمیش سوریا پابەند دەبێت بە دانانی هێزەکانی لەسەر سنوورەکان بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر خاکی تورکیا درووست نەبێت، هەروەها ئێران و رووسیاش لایەنی دەستەبەری ئەم رێککەوتنە بن.

سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین