سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
نوچەنێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (17/ئەیلوول/2023) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆیان لەسەر بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد، هەروەك ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا ئاماژه‌يان به ڕۆڵى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد و داكۆكييان له خواستى دوولايه‌نه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه.
لەو كۆبوونەوەدا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شی هەردوولا بوو گفتوگۆیان لەسەر كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment