ئەنجوومەنى وەزیران پرسى دابەشکردنى مووچەى تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە لەوانە پرسى مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان.

ڕۆژى چوارشەممە (20/ئەیلوول/2023) ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى ئاساییی هەفتانەیدا، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و تاوتوێى چەند بابەتێک دەکەن.

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، "پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژى 14ـى ئەیلوولی 2023، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە."

هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی تەندروستی بابەتی "نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیار و ڕێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان" دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین