سەرۆك بارزانى پيرۆزبايى لە كارمەندانى دەنگى كوردستان دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك مەسعوود بارزانى، بەبۆنەى شەستەمين ساڵيادى دامەزراندنى ئێزگەى دەنگى كوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى پەيامەكەى هاتووە، "بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاڤی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ئەيلوول/2023) سەرۆك بارزانى لە بەشێكى ديكەى پەيامەكەى لە ساڵيادى دەنگى كوردستان دەڵێت، "دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان."

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاڤی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا لە ئێزگەی دەنگی كوردستاندا دەنگی شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستان بوونە.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و لە هەمانكاتیشدا بووە سەرچاوەی ئیلهام و بەرچاوڕوونی بۆ شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخستنە حزبییەكان و هەموو چینوتوێژەكانی گەلی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پەیامی شۆڕش بۆ سەرانسەری كوردستان و ناوچەكە و جیهان.

ڕۆڵی ئێزگە تێكۆشەرەكەی دەنگی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشدا هەمیشە لە یادەكاندا دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێستایش بە نەفەسێكی تازە و بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و شێوازی نوێ بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی ڕەسەنایەتی و كولتوور و پێكەوەژیان و نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكی كوردستاندا.

مسعود بارزانی

28ی ئەیلوولی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین