سەرۆك نێچیرڤان بارزانی رۆڵی رۆمانیا لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی رۆمانیا بە سەرۆكایەتی سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سەرۆكی كۆمیتەی سیاسی دەرەوەی سیناتی رۆمانیا سەردانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیێندراوێكی لەسەر دیدارەكە بڵاوكردووەتەوە ئەمە دەقەكەیتی:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ڕۆمانيا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ڕۆمانیا كرد كه له ژماره‌یه‌ك له سیناتۆران و باڵیۆزی ڕۆمانیا له عێراق و دیپلۆماتكاران و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كونسولگه‌رییان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به تایبه‌تیش له بواری ئابووری و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی و ڕۆڵ و به‌شداریی ڕۆمانیای له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆمانیا دووپات كرده‌وه كه ساڵانێكی درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تی خوێندن به قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌دات.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵییان به سه‌ردانه‌كه‌یان نیشان دا و جه‌ختیان له ئاماده‌یی و خواستی وڵاته‌كه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رباره‌ی نیازی هاتنی كه‌رتی تایبه‌ت و چه‌ندین كۆمپانیای ڕۆمانی و میكانیزمی كاركردنیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment