پارێزگاری بانكی ناوەندی: 30%ی داهاتی نەوت بۆ بانكی ناوەندی ناگەڕێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە دیمانەیەكدا دووپاتی دەكاتەوە، سیاسەتی دارایی بانكەكەیان سەركەوتوو بووە لەوەی نەیهێشتووە بە هۆی نرخی دۆلارەوە هەڵاوسان زیاتر بەرز ببێتەوە، دەشڵێ‌، "30%ی داهاتی نەوتی عێراق ناگەڕێتەوە بانكی ناوەندی".

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئەیلوولی 2023 عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، سیاسەتی بانكی ناوەندی سەركەوتوو بووە لەوەی نەیهێشتووە بەهۆی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار هەڵاوسانی زیاتر بەرزببێتەوە و توانیویەتی بەهۆی پاڵپشتی بازرگانەكان بە پێدانی دۆلار بە نرخی 1320 دینار رێگەنەدات نرخی شتومەك زیاتر بەرز ببێتەوە.

لە بەشێكی تری دیمانەكە باس لەوە دەكات داهاتی نەوت بە رێژەی 30% ناگەڕێتەوە بانكی ناوەندی بەڵكو وەزارەتی دارایی بۆ دانەوەی قەرزی دەرەوە تەرخانی دەكات. عەلی عەلاق ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات جگە لە دۆلار عێراق هەوڵ دەدات بۆ مامەڵەی بازرگانی پشت بە چەندان دراوی تر ببەستێ‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین