سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (نۆى/ تشرينى يەكەم/ 2023) بارەگاى بارزانى بڵاوى كردەوە، سەرۆك بارزانى پێشوازى لە باڵيۆزى نوێى ئەڵمانيا لە عێراق كرد، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی تازەی ئەڵمانیای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لە بەشێكى ترى ديدارەكەدا سەرۆك بارزانى ئاماژەى بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان گەلی ئەڵمانیا و گەلی كوردستان دا و، سوپاسی گەل و حكوومەت و سوپای ئەڵمانیای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. ئەوەشی خستەڕوو كە تیرۆر هەڕەشەیەكی هاوبەشە بۆسەر هەموو مرۆڤایەتی و ئازادیخوازان و ئەو هەڕەشەیە هێشتا هەر بەردەوامە و بە پێویستیشی زانی هەوڵە جیهانییەكان بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر بەردەوام بێت.
هەر لەو ديدارەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە مەترسیەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆر، جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەكەی بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی لە گەشەسەندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئابووریی بەهێز لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان و بایەخدان بە كشتوكاڵ و ئابووریی فرەچەشن تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment