ئەندامێکی دەستەی ڕابەرایەتی حدكا بە هۆی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا کوردستانی

نوچه‌نێت

لوقمان مێهفەر ئەندامی ڕابەرایەتی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە هۆی نەخۆشی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١، ناوەندی سیاسی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە  لوقمان مێهفەر ئەندامێکی ڕابەرایەتی و ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری ئەو حزبە پاش ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نه‌خۆشى کۆرۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە لوقمان مێهفەر کوڕی خورشید ساڵی ١٩٦٤ لە ئاوایی مەلا عیسا لە ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لەتەمەنی مێرمنداڵیدا و لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە ئەندامی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و و تا کاتی گیانبەختکردنی لەو حزبەدا بووە.

لوقمان مێهفەر لە کۆنگرەکانی ٩، ١١ و ١٢دا وەک ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) هەڵبژێردراوە و لە کۆنگرەکانی ١٠، ١٣، ١٤ و ١٥دا وەک ئەندامی سەرەکی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین