مەسعود حەیدەر: بەغدا ناتوانێت ڕاستەوخۆ مووچەى پارێزگاکانى هەرێم بنێرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسعود حەیدەر، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق دەڵێت نابێ (700) ملیار دینارەکەى عێراق بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دوابکەوێت.

ڕۆژى یەکشەممە (15/تشرینى یەکەم/2023) مەسعود حەیدەر، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق لەبارەى ناردنى (700) ملیار دینارەکەى بەغدا ڕایگەیاند، ناردنى (700) ملیار دینارەکە تەنها رێکارى ئیدارى پێویستە، بۆیە دەبێ بەغدا ئەو بڕە پارەیە زوو بنێرێت.

بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق بۆ رووداو ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو(700) ملیار دینارەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەرى ڕێککەوتوون بەقەرزە و هیچ گرفتێکى یاسایی نییە.

سەبارەت بەهاتنى پارەى مووچەى مانگى هەشت گووتیشى، نابێ ناردنى پارەکە لەلایەن بەغداوە دوابکەوێت، چونکە بڕیارى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەیە و تەنها رێکارى ئیدارى پێویستە.

مەسعود حەیدەر دووپاتى کردەوە، عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ بۆ مووچەخۆرانى پارێزگاکانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت، وە زۆر لایەن دژى ناردنى ئەو بڕە پارەیەن بۆ هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین