شاندى هەرێم و لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کۆبوونەوەى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دارایى لەگەڵ لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەرانى عێراق دەستیپێکرد، وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم دەڵێت، "ڕاپۆرتێک لە سەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجەو مووچە" دەخرێتەڕوو.

ڕۆژى چوارشەممە (17/تشرینى یەکەم/2023) ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەیاوەری ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لەڕاوێژکارو بەڕێوبەرە گشتی لە سەر داوا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبەغدا کۆدەبنەوە.

وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "زانیاری تەواو لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023 و ژمارەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" دەدرێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کەلەلایەن وەفدی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی کراوە.

هاوکات شوان کەلارى، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجییەکانی شەش مانگی رابردوو ئامادەکردووە، تەواوی وردەکارییەکان لە بارەى مووچە  و خەرجییەکانى هەرێم لەو راپۆرتەدا هەیە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەیخەنەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین