وەزارەتى دارایى: لەگەڵ گەیشتنى (700) ملیار دینارەکە دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، لەگەڵ گەیشتنى (700) ملیارەکەى بەغدا دەست بەدابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەن.

ڕۆژى پێنجشەممە (19/تشرینى یەکەم/2023) هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریى هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ تەواوبوونى رێکارەکان و سێ بانکی عێراق بە چەند گوژمەیەک (700) ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.

وتەبێژى وەزارەتى دارایى ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنى پارەکە دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دەکەن.

ئەم لێدوانەى وتەبێژى وەزارەتى دارایى لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە (18-10-2023) ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى هەرێمى کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دەتوانم بڵێم ئەو داتایانەی پێشکەشمان کردن، تا رادەیەکی زۆر جێگەی قبووڵ بوون، هەروەها بۆ جیاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆران لە خەرجیی فیعلی، لێکتێگەیشتنمان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین